١٨ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:١٨
 زەریف: خەڵکی بێ تاوانی ئێران دەکوژرێت/ بێدەنگی بێ ئەخلاقیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا وێرای ڕەخنە لە گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ تەڤل بوون بە هەنگاوی جیهانیی بەهانەدان بە گەمارۆگەلی ئەمریکا دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆی وێرای ڕەخنە لە گەمارۆگەلی نایاسایی ئەمریکا کە بۆتە هۆی بەتاڵ بوونی سەرچاوەگەلی ئابووریی ئێران و ئاڵۆزبوونی توانستی بەرەنگاربوونەوەی کۆویدی ١٩، نووسی: لە کاتێکدا کە ئەوان بە تەواو مانا خەڵکی بێ تاوان دەکوژن , ڕاوەستان و چاو لێ‌کردنی ئەو دۆخە نائەخلاقییە، پێویستە تەڤلی هەنگاوی جیهانیی بەهانەدان بە گەمارۆگەلی ئەمریکا دژی ئێران بن.

ناوبراو رۆژی شەممەی ڕابردوو لە تویتێکی دیکەشدا هاوکاتی ڕەخنە لە گەمارۆگەلی ئەمریکا دژی ئێران، داوای لە وڵاتانی جیهانی کردبوو کە هەمبەر بە تیرۆریزمی پزیشکی ئەمریکا دژی گەلی ئێران بێدەنگ نەبن.

..........
340